فروشان

هاوپۆلەکردنی بەرهەمەکان

گروپی پیشەسازییە ئاسنییەکانی دیمە وەک یەکەمین و گەورەترین درووستکەری پلیکانی ده‌وری و بازنه‌یی کانزایی لە پڕۆژەکانی کارگێڕی و فەرمانگەیی، بازرگانی، نیشتەجێیی چووەتە سەر دیزاین و جێبەجێکردنی پلیکانی مۆدێڕن، پلیکانی هەڵواسراو، قوبە و هێمای شاری و پرد. ئەم گروپە هاوڕێ و هاوپەیمان لەگەڵ گرێکەوتنەکان و گۆڕانکارییەکانی جیهانی تەلارسازی لە شوێنە جیاوازەکانی دونیا، لە ئاستی کۆمپانیا پێشەنگەکان دایە لە بهڕێوه‌بردنی جۆرە جیاوازەکانی پڕۆژەی پلیکانی کانزایی و ڕێگای پلیکانی تایبەت لە هەموو شوێنەکانی ئێران وه بەردەوام نوێترین تەکنەلۆژیا و داهێنانە پەیوەندیدارەکان بەم پیشەسازییە، بەکاردێنێت و هه‌مووکات خۆی به‌ڕۆژ و ‌نوێ ده‌کاته‌وه و چووەتە سەر دیزاین و درووستکردن بە ئامانجی بەرزکردنەوەی کوالێتی  و جۆری و هه‌روه‌ها چەندی بەرهەمە ئاسنییەکان و بەکارهێنانی زۆرتری هێزی گه‌نجانی پسپۆڕ و شارەزا بە ئامانجی درووستکردنی کار و پیشه. تیمی لێزان و کارامه‌ی پیشەگەری دیمە بە بوونی شارەزایی هەمەچەشن لە بوارە جیاوازەکانی تەلارسازی، وەڵامی پێداویستییە جیاوازەکانی کڕیاران دەداتەوە لە هەموو شوێنەکانی ئێران.