گروپی پیشەسازییە ئاسنییەکانی دیمە وەک یەکەمین و گەورەترین درووستکەری پلیکانی دهوری و بازنهیی کانزایی لە پڕۆژەکانی کارگێڕی و فەرمانگەیی، بازرگانی، نیشتەجێیی چووەتە سەر دیزاین و جێبەجێکردنی پلیکانی مۆدێڕن، پلیکانی هەڵواسراو، قوبە و هێمای شاری و پرد. ئەم گروپە هاوڕێ و هاوپەیمان لەگەڵ گرێکەوتنەکان و گۆڕانکارییەکانی جیهانی تەلارسازی لە شوێنە جیاوازەکانی دونیا، لە ئاستی کۆمپانیا پێشەنگەکان دایە لە بهڕێوهبردنی جۆرە جیاوازەکانی پڕۆژەی پلیکانی کانزایی و ڕێگای پلیکانی تایبەت لە هەموو شوێنەکانی ئێران وه بەردەوام نوێترین تەکنەلۆژیا و داهێنانە پەیوەندیدارەکان بەم پیشەسازییە، بەکاردێنێت و ههمووکات خۆی بهڕۆژ و نوێ دهکاتهوه و چووەتە سەر دیزاین و درووستکردن بە ئامانجی بەرزکردنەوەی کوالێتی و جۆری و ههروهها چەندی بەرهەمە ئاسنییەکان و بەکارهێنانی زۆرتری هێزی گهنجانی پسپۆڕ و شارەزا بە ئامانجی درووستکردنی کار و پیشه. تیمی لێزان و کارامهی پیشەگەری دیمە بە بوونی شارەزایی هەمەچەشن لە بوارە جیاوازەکانی تەلارسازی، وەڵامی پێداویستییە جیاوازەکانی کڕیاران دەداتەوە لە هەموو شوێنەکانی ئێران.
«دیمە»، پیشەسازیەکی کانزاییە کە بە داهێنان و نوێکاری، بەردەوامە لە دروستکردن و بەدیهێنانی دیمەنە شاز و تایبەتەکان و هەر وەک هەمیشە بە شانازیەوە درێژە بە چالاکیە بەرچاوەکانی خۆی ئەدات. ئەم کۆمپانیایە بە گەورەترین پێکهاتەکان تەیار کراوە بۆ دروستکردنی سازه و پلیکانی کانزایی و ئاسنی. کۆمپانیای سهنعهتی و پیشەسازی کانزاکانی دیمە جێبەجێکردنی زۆر پڕۆژەی گەورەی له ئهستۆ بووە و بەردەوامیشی درێژهی هەیە لە سهرانسهی وڵاتدا. هەندێک نموونەیان بریتین لە: پڕۆژەی بورجی میلاد، ههروهها گەورەترین پڕۆژەی پلیکانەی کانزایی هەڵواسراو لە وڵاتدا لە پەیمانگای توێژینەوەی پیشەسازی نەوت و زیاتر لە سەدان پڕۆژەی کارگێڕی و فەرمانگەیی، بازرگانی، نیشتەجێیی و ویلا لە هەموو شوێنەکانی وڵات.