سه‌باره‌ت به ئێمه


لە ساڵی
1971

 
+18500

پڕۆژه‌ی  تەواوکراو

سەبارەت بە ئێمە زۆرتر بزانن

سه‌نعه‌ته کانزاییەکان

«دیمە»، پیشەسازیەکی کانزاییە کە بە داهێنان و نوێکاری، بەردەوامە لە دروستکردن و بەدیهێنانی دیمەنە شاز و تایبەتەکان و هەر وەک هەمیشە بە شانازیەوە درێژە بە چالاکیە بەرچاوەکانی خۆی ئەدات. ئەم کۆمپانیایە خاوەنی گەورەترین وێستگەی ڕۆڵکری بەشە ئاسنییەکان لە ناوەڕاستی وڵات و دەتوانێ به‌شه ئاسنیه سووک و قورسه‌کان شێوە بدات بۆ پیشەسازی نەوت و گاز و پترۆکیمی، وە هەروەها بۆ کارەکانی وزە و بیناسازی تایبەت. کۆمپانیای دیمە جێبەجێکاری پرۆژە گەورەکانی وەکو بورجی میلاد و گەورەترین پلیکانی بازنه‌یی کانزای هەڵواسراوی وڵات لە توێژینەگەی نەوت بووە، هەروەها سەدان پرۆژەی دیکه‌ی لە سەرانسەری وڵات جێبەجێ کردووە. دیمە وەک باشترین دیزاینەر و بەرهەمهێنه‌ری پلیکانی ئاسنی و پلیکانی مۆدێڕن لە وڵات، هەمیشە پێشەنگی بووە لە ناو دیزاینەره‌کان و بەرهەمهێنەرانی پلیکانی مۆدێڕن و پلیکانی دووبڵەکسی کانزایی.

ئه‌م کۆمپانیایه بە هه‌بوونی جێگا و شوێنێک به ڕووبەری ١٤ هەزار مەتر چوارگۆشە بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ‌ئیش و کار و هه‌روه‌ها به پێشکەوتووترین ڕەقەئامێر و نەرمە‌ئامێر، به پشت‌به‌ستن بە زۆرتر لە سەد فه‌رمانبه‌ر و کارمەندی کارامە و لێهاتوو، لە یەک ڕۆژدا توانای دروستکردن و دانانی پێنج ‌ڕیز پلیکانەی هەیە.

کۆمپانیای دیمە، بە بەکارهێنانی دیزاینێکی پێشکەوتوو، ژمێریارییەکی وردی نەرمە‌ئامێر و درووستکردنی مۆدێلی سێ ڕەهەندی، ئەزموونێکی تایبەتی لە ئه‌نجامی پڕۆژە تەلارسازییەکان به کار دەهێنێ. خزمەتگوزاریەکانی ئێمە بریتین لە ئامادەکردنی نیگارەی وێستگە و پلان و نه‌خشه‌ی کارگه، درووستکردن و دامەزراندنی پێکهاتە کانزاییەکانی پرۆژە‌کان له بواری کارگێڕی و فەرمانگەیی، بازرگانی، نیشتەجێبوون و ویلایی لە هەموو شوێنه‌کانی وڵات. ستافی به ئه‌زموونی پسپۆڕ و لێزان له دیمە هەمیشە خولیای ئه‌وه‌یان هه‌یه که باشترین جۆری و کوالێتی و داهێنان لە هەموو قۆناغەکانی پرۆژەدا پێشکەش بکه‌ن. لەگەڵ دیمە، خەونە تەلارسازییەکانتان دەبنە ڕاستی.

لەم ساڵانەدا کۆمپانیا جۆراوجۆرەکان متمانەیان بە ئێمە کردووە